سەرباری ئەوەی خۆڵبارین یەکێکە لەو دیاردە سروشتییانەی زیان بە تەندروستی
مرۆڤ دەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەشدا چەند سوودێکی گرنگی بۆ تەندروستی و ژیانی مرۆڤایەتی
هەیە.
بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "السومرية نيوز" بڵاوکراوەتە، سوودەکانی خۆڵبارین بریتین
لەمانە:
١-کەمکردنەوەی غازە ژەهراوییەکان:
خۆڵبارین سودێکی زۆری هەیە بۆ پاڵدانی غازە ژەهراوییەکان لە ئاسمانی ناوچە
پیشەسازییەکان و خاوێنکردنەوەی ئاسمانی ناوچەکە لەو غازە زیانبەخشانە.
٢-خۆڵبارین دەبێتە پەینێکی سروشتی بۆ زەوی:
پسپۆڕانی کشتوکاڵ باس لەوەدەکەن، زۆربەی کات لەدوای خۆڵبارین باران
دەبارێت، بەوەش ئەو خۆڵەی لە ئاسماندایە لەگەڵ بارانەکە دەکەوێتە سەر زەوی و سوود
بە دار و درەختەکان دەگەیەنێت، بەتایبەت لە ناوچە بیابانییەکاندا.
٣-کۆئەندامی بەرگری لەشی منداڵان زیاد دەکات:
بەشێک لە زانایانی بەریتانی هانی دایکان و باوکان دەدەن بەوەی منداڵەکانیان
بخەنە بەر خۆڵبارین، بۆ ئەوەی بەرگری لەشیان و بەتایبەت کۆئەندامی هەناسەدانیان
بەهێز بێت.
٤-خۆڵبارین رێگری لە تیشکی زیانبەخش دەکات.
٥-خۆڵبارین میکرۆبەکان لە هەوا لەناودەبات.
٦-خۆڵبارین پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت.