دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار چەند رۆژێک پێش دەخرێت

ئابوری 27/05/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

وابڕیارە لەرۆژی ٥ی حوزەیران دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار و بە گوێرەی وتەی سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار چەند رۆژێک پێش دەخرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەکەوە لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە دەست BMC کەوتووە، بڕیارە رۆژی ٥ی حوزەیران، بە داهاتی نەوت و ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی لە بەغداوە کراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار بکرێت و لە ئێستاشدا فەرمانگەکان لیستی مووچەیان رەوانەی گەنجینەکان کردووە و بەشێکیشیان وردبینیان بۆکراوە.

ئەم مانگە زووتر مووچە دابەشدەکرێت

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەم مانگە بەراورد بە مانگەکانی زووتر دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە و هەوڵدەدرێت لەماوەیەکی کەمدا پرۆسەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێبهێندرێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی خانەنشینانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبکرێت و پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کۆتایی پێبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا