پزیشکێکی روسی ئاشکرایکرد، لەملکردنی بۆینباخ
بەتایبەت لە وەرزی گەرمادا چوونی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە و هەندێکجار دەبێتە هۆی
توشبوون بە جەڵتەی مێشک.
ڤلادیمێر خۆرۆشیف، پزیشکی پسپۆڕی رووسی بە
ماڵپەری "نۆفۆستی"ی راگەیاندووە:" سەرباری ئەوەی بۆینباخ
پێکهاتەیەکی سەرەکی جلوبەرگی بۆنە فەرمییەکانە و زۆربەی کات کەسانی بەرپرس و
بازرگانان لەملی دەکەن، بەڵام بەتایبەت لە وەرزی هاویندا زیانێکی زۆر بەتەندروستی
دەگەیەنێت و رەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەگەڵ
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رێژەی مەیینی خوێنی مرۆڤ زیاد دەکات، کاتێک بۆبینباخیش
لەمل دەکرێت رێگری لە چوونی رێژەی پێویستی خوێن و ئۆکسجین بۆ مێشک دەکات، بۆیە
دەکرێت ببێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی مێشک ".
روونیشیکردووەتەوە:" هەندێکجار لە
وەرزی گەرمادا کاتێک کەسێک بۆینباخ لەمل دەکات رەنگی دەمووچاوی شین و مۆر
دەبێتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ نەچوونی رێژەیەکی پێویستی خوێن بۆ مێشک
".