بابەتە
سەرەکیەکە: زۆر هۆکار هەیە بۆ تێکچوونی سوڕی مانگانەی ژنان، بەڵام گرنگترین حاڵەت
کە پێویستە دەستنیشان بکرێت کیسی هێلکەدانە.
ئەوەی پێویستە
بیزانیت: کیسی هێلکەدان زۆرترین کات لەسەر هێلکەدان دروست دەبێت. ئەم کیسە زۆر جۆری
هەیە وەکو کیسی(وەزیفی، خوێناوی، ئاوی، شیرپەنجەیی) لە کاتی دروستبوونی هەر جۆرێکیان
سوڕی مانگانەی تێکدەچێت و ئازار لە سکی دروست دەبێت.
هۆکارەکانی
دروستبونی کیسی هێلکەدان:
-هۆکارەکانی
دروستبوونی کیس زۆرە، بەڵام باوترینیان توڕەبوونی زۆر و نائارامی دەرونییە.
-هۆکارێکی تر گۆڕانی
هۆرۆمۆناتە لە ئافرەتدا، وادەکات کیس لەسەر هێلکەدان دروستبێت، کە نا ئارامی دەرونی
یەک لە هۆکارە بەهێزەکانی تێکچوونی هۆرۆمۆناتە.
-بۆماوەیی
هۆکارێکی دیکەیە کە هەندێجار ئافرەتانی خیزانەکە لە دایک یان داپیریانەوە هێلکەدانیان
کیس دروست دەکات.
چارەسەرکرەکان
چیین؟
-جۆرێک لە چارەسەر
ئەوەیە کە دەتوانرێ بە پێدانی دەرمان چارەسەر بکرێت و کیسەکە لەگەڵ خوێنی سوڕی
مانگانە دێتە خوارەوە. جۆرێکیشیان دەبێ بە نەشتەرگەری لاببرێت.
- ئێستا نازور بۆ
ئەم مەبەستە بەکاردەهێنرێت، کە رێگەیەکی ئاسانە سێ کون دەکرێتە دەوروبەری منداڵدانی
ئافرەت لەوێوە دەردەهێنرێت برینێکی گەورە دروست ناکات و دەتوانرێت بۆ رۆژی دواتر نەخۆشەکە
هەستێتە سەرپێ.
-ئەگەر کیسەکە
زۆر گەورەبێت یان گومانی شێرپەنجەی لێبکرێت، دوای سی تی سکان و رەنین و پشکنینی
تاقیگەیی، گومانەکە پشتڕاستکرایەوە، دەبێ بە نەشتەرگەری کردنەوەی سک لاببرێت بەڵام
ئەگەر گومانیشی لێبکرێت کە شێر پەنجەیەو کیسەکە بچووک بێت، ئەوا دەتوانرێ بە نازور
لاببرێت.