بابەتە سەرەکییەکە: کۆنفرانسی پێداچونەوەی هەڵبژاردنی
2024ی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدات.
کێ وتی: سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان
بە BMC راگەیاند: پێشتر لە
شارەکانی هەولێر و کەرکوک ئەو کۆنفرانسەمان ئەنجامداوە و کۆنفرانسی ئەمجارە لە
شاری سلێمانی دەبێت.
بۆچی: ئامانج لە ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە سودوەرگرتنە لە
هەڵەکانی هەڵبژاردنی رابردو و خۆئامادەکردنە بە شێوەیەکی باشتر بۆ هەڵبژاردنی
داهاتوی پەرلەمانی عێراق.
چی تر: تاوەکو ئێستا کاتی ئەنجامدانی کۆنفرانسەکە
دیارینەکراوە، بەڵام لە داهاتویەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت.