بەکارهێنانی مۆبایل
لەکاتی پێش خەوتندا یەکێکە لەو کردارانەی بەشێکی زۆری هاوڵاتییان ئالودەبوون پێوەی
بەبێ ئەوەی ئاگاداری بن، کە بە گوێرەی وتەی پسپۆڕانی تەندروستی ئەو جۆرە
ئالودەبوونە زیانێکی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، وەک زیانگەیاند بە چاو،
ئازاری مل و دروستبوونی کێشەی پێست.
ماڵپەڕی"یوم سابع" لە
راپۆڕتێکیدا ئاماژەی بە چەند زیانێکی تەندروستی بەکارهێنانی مۆبایلی لە کاتی پێش
خەوتندا کردووە و دەڵێت خۆتان لە بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی پێش خەوتندا بەدووربگرن، کە زیانەکان بریتیین لەمانە:"
١- لاوازبوونی توانای بینین
ئەگەر لەناکاو هەستت
کرد، توانای بینینت کاڵ لاوازبووە دوای بەکارهێنانی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکی زۆر، ئەوە
پێویستە بزانە کە ئەمە لە ئەنجامی بەرکەوتنی رووناکی مۆبایلەکەتە بۆ ماوەیەکی زۆر،
چونکە بەکارهێنانی مۆبایل پێویستی بە سەرنجدانی زیاد لە پێویست هەیە بۆ پیشاندانی
ناوەڕۆکی شاشەی مۆبایلەکە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ماندووبوون و زیانگەیاندنی چاوەکانت و لە ئەنجامدا لاوازبوونی
توانای بینینی لێدەکەوێتەوە
٢- نەخەوتن
بەکارهێنانی مۆبایل
راستەخۆ پێش خەوتن جگەلەوەی زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت، سروشتنی قۆناغەکانی خەو
تێکدەدات و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بەکارهێنەری مۆبایلەکە تەواوی شەوەکە نەتوانێت
بخەوێت و لەشی پشووی خەوی پێویست وەربگرێت بەهۆی ئەو شەپۆلە کارمۆگناتیسیانەی لە
مۆبایلەکەوە دەردەچن
٣- کێشەی پێست
لەوانەیە پارەیەکی زۆر
خەرج بکەیت بۆ بەرهەمەکانی چاودێری پێست بۆ پاراستنی گەنجییەکەی، بەڵام شتێکی سادە
وەک بەکارهێنانی مۆبایلەکە پێش خەوتن رەنگە هەموو هەوڵەکانت بەفیڕۆ بدات، لەگەڵ تێپەڕبوونی
کاتدا ببێتە هۆی دەرکەوتنی هێڵ و چرچ و لۆچی لەسەر ملت
٤- ئازاری مل
کاتێک سەرت بۆ پێشەوە
دەکێشیت بۆ ئەوەی سەیری شاشەی مۆبایلەکەت بکەیت، ئەمە بە هەوڵێکی زیادە دادەنرێت لەسەر
ماسولکەکانی ملت، کە دەبێتە هۆی ئازار، بۆیە دەبێت ئاگاداربیت و لەم کارە دوور بکەویتەوە".