پسپۆڕانی خۆراک ئاماژە بەوە دەکەن کە سیستمی خۆراک کاریگەری زۆری لەسەر
تەندروستی مرۆڤ دەبێت و ئەو کەسانەی سیستمێکی تەندروست پەیڕەو دەکەن کەمتر توشی
نەخۆشی دەبن و تەمەنیان درێژتر دەبێت.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس" چەند خۆراکێکی ئاشکراکردووە کە تەندروستی
مرۆڤ باشتر دەکەن و دەبنە هۆی تەمەن درێژی، لەوانەش:
-پاقلەمەنییەکان
-میوە
-چەرەسات
-دانەوێلەکان
-سەوزەوات
-دەرمانە گیاییەکان
توێژەران ئەوەشیان ئاشکراکردووە:" ئەو کەسانەی لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە سیستمێکی تەندروست پەیڕەو دەکەن تەمەنیان نزیک ٢٠ ساڵ درێژتر دەبێت، ئەو کەسانەشی دوای تەمەنی ٦٠ ساڵییەوە خۆراکی تەندروستی دەخۆن نزیکەی هەشت ساڵ تەمەنیان درێژتر دەبێت ".