پزیشکێکی رووسی ئاشکرایکرد، خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لە کەشوهەوای
گەرمدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
تاتیانا فیلیبوفا، پزیشکی پسپۆڕی رووسی بە رۆژنامەی "ئیزفیستیا"ی
راگەیاندووە:" خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان لە کەشی گەرمادا زیانی
تەندروستی هەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەدەست نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی
فشاری خوێن دەناڵێنن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" خواردنەوەی کحول لەو کاتانەدا رەنگە ببێتە هۆی
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و فراوانبوونی دەمارەکان، بەوەشت ئاستی لێدانی دڵ بەرز
دەبێتەوە و هەندێک جار دەبێتە هۆی توشبوون بە جەڵتەی دڵ ".