راستی و دروستی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ترەمپ و سەدام حسێن راگەیەندرا

جیهان 04/08/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

دوای ئەوەی لە چەند میدیا و ئاژانسێکی جیهانییەوە گرتە ڤیدۆییەک بڵاوکرایەوە، کە تێیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ کەسێک دەکات، کە گوایە سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی رژێمی بەعسە و دەڵێت، ساڵی ٢٠٢٤ دەگەڕێتەوە عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس لەسەر ئەو گرتە ڤیدۆیە رایگەیاند، گرتە ڤیدۆکە ساختەیە و دروستکراوە.

 ئاژانسی فرانس پرێس، لە راپۆڕتێکدا سەبارەت بەو گرتە ڤیدۆیەی کە تێیدا، سەدام حسێن سەرۆکی رژێمی بەعس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا قسەدەکات، رایگەیاند:" ئەو گرتە ڤیدۆیە ساختەیە و دروستکراوە، هەروەک چۆن لەماوەی رابردوو ڤیدۆییەکی هاوشێوەی ئەو سەرۆکەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە، کە لەگەڵ سەرۆکی مەکسیک بە تەلەفۆن قسەی دەکرد".

سەدام حسێن دەڵێت، ساڵی ٢٠٢٤ دەگەڕێتەوە عێراق

شایەنی باسە، لەو گرتە ڤیدۆیەی بڵاوکراوەتەوە، سەدام حسێن لە تەلەفۆنەکەدا ئاماژە بەوەدەکاتم کە ئێستا تەمەنی ٨٤ ساڵە و لە زیندانە، لە ساڵی ٢٠٢٤ لە زیندان ئازادەکرێت و دەگەڕێتەوە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی مافی خۆی و عێراقییەکان لەو کەسانەی ستەمییان لێکردوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا