سبەی پۆتین و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

جیهان 04/08/2022

Alternate Text

وابڕیارە سبەینێ ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی جیهانی کۆببنەوە.

 کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا ( کرملین) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" سبەینێ هەینی ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە هاوینەهەواری سوچی لە روسیا کۆدەبنەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیارە گفتوگۆ لەبارەی چەندی پرسێکی هەستیاری جیهانییەوە بکەن، لەوانەش پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە، جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا و دۆخی وڵاتی سوریا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا