ئەم سوودانەی کاڵەک دەزانیت؟

تەندروستی 07/08/2022

Alternate Text

کاڵەک یەکێکە لەو میوە شیرینانەی لە وەرزی هاویندا بەرهەم دێت و لەلایەن هاوڵاتییانەوە خواستێکی زۆری لەسەرە.
جگە لە تامە بە چێژەکەی، کاڵەک چەند سوودێکی گرنگی تەندروستیشی هەیە کە شارەزایان باسیانلێوەکردووە، بە وتەی شارەزایان دیارترین سوودەکانی کاڵەک بریتین لەمانە:
1-یارمەتیدەرە بۆ پاکبوونەوەی میزەڵدان
2-بەهۆی بوونی پێکهاتەی ئادنۆزین رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان
3-یارمەتی ئاسایی بوونەوەی لێدانی دڵ و دابینکردنی ئۆکسجین بۆ مێشک دەدات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئارامبوونەوەی مرۆڤ
4-خواردنی کاڵەک بەسوودە بۆ رێگریکردن لە تووشبوون بە شێرپەنجە
5-کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات
6-یارمەتی باشکردنی کۆئەندامی هەرس دەدات
7-بە سوودە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشاری خوێن
8-بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی چاو
9-هاوکاری دابەزاندنی کێش دەکات
10-بەسوودە بۆ پاراستنی تەندروستی پێست بە گشتی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا