ئەمڕۆ، رێبەری رەوتی سەدر بەبۆنەی یادی عاشورا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە عێراقی خۆشەویست چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا سەردەکەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەبۆنەی یادی عاشورا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لەم رۆژەدا خودا ئەم هەڵوێستەمان پەسەند بکات کە بە پێویستی لە ناوچەی سەوزین".
هەروەها ئاماژە بە جەنگی کەربەلا دەدات و دەڵێت:" هەر وەک چۆن خوێن بەسەر شمشێردا سەرکەوت، ئاواش چاکسازی بەسەر گەندەڵیدا لە عێراقی خۆشەویست سەردەکەوێت".