هەردوو سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی و هەڵەبجە وادەی
دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆکەیان راگەیاند.
ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:"
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا بڕیاردرا رۆژی شەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ وەک
یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بۆ سەرجەم کۆلێجەکانی دیاریبکرێت
".
هاوکات، مهاباد
کامل، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە باسی لەوەکردووە:" سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە بڕیاریداوە
رۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەیلول لە سەرجەم کۆلێج و بەشەکانی زانکۆکە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی
ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بێت ".