نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پێویستە سەرجەم
لایەنەکان گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رزگارکردنی عێراق لەم دۆخە سەختە
دەستپێبکەنەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە
تویتێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" پێشوازی لە هەڵوێستی موقتەدا سەدر دەکەین بۆ
کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەی سەوز و پاڵپشتی دەستپێکردنەوەی دیالۆگی
نیشتیمانی دەکەین ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" جەخت لەسەر
داواکارییەکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سەرجەم لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی
کێشەکان دەکەینەوە، بۆ ئەوەی عێراق لەو دۆخە سەختە رزگار بکەین کە تێیکەوتووە
".