بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق، لە رێوڕەسمی رۆژی شەهیدی عێراق و یادکردنەوەی
شەهید محەممەد باقر حەکیم وتارێکی پێشکەشکرد.
چی وت:
ناوچەکەمان پێشکەوتنی گرنگی بەخۆوە بینیوە و گۆڕانکاری سیاسی گەورەی لێکەوتوەتەوە،
هەر لەسەرەتای روداوەکانی سوریاوە بەپەرۆش بوین، تاوەکو عێراق لە لایەنگریکردنی
لایەنێک یاخود گروپێک دوربخەینەوە و بڕیاردان لەسەر چارەنوسی سوریا بۆ سورییەکان
بەجێبهێڵین.
ئەمەشی
وت: کەسانێک هەوڵیاندا گۆڕانکارییەکانی سیستمی سیاسی سوریا ببەستنەوە بە قسەکردن
لەسەر گۆڕینی سیستمی سیاسی لە عێراق، ئەوەش گفتوگۆی لەسەر ناکرێت.
چی
دیکە: ئێمە خاوەنی سیستەمێکی دیموکراسی فرەیین کە هەموان لەخۆدەگرێت و رێگە بە
چاکسازی و راستکردنەوەی هەر کەموکوڕی و سەرلێشێواوییەک دەدات لە ژێر چەتری دەستور
و یاسادا.
زیاتر:
هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیمان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری
ئابوریدا بێت یا ئەمنی، بهڵام دان بەوەدا دەنێین کە پێویستیمان بە پرۆسەی چاکسازی
هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا.