فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی لە ئاگادارییەکەدا، داوا لەو هاوڵاتییانە دەکات کە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و بەرواری وەرگرتنەوەی کارتەکانیان ٣ی نیسانی ٢٠٢٢ە، ئێستا دەتوانن سەردانیان بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" داواکارین لەو ھاوڵاتییانەی سەردانی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سلێمانی کردووە و مامەڵەی کارتی نیشتمانییان جێبەجێکردووە و بەرواری وەرگرتنەوەی کارتەکەیان ٣ی نیسانی ٢٠٢٢ە، کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و ( تاریخ استسلام لە ژێر پسووڵەکە) نووسراوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" رۆژانە لە یەکشەممەوە تاکو پێنجشەممە، هاوڵاتییان دەتوانن له كات ژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆوە بۆ ٦ی ئێوارە سهردانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیەکانیان".
سەبارەت بە پێداویستییەکان وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی روونیشیکردەوە:" پێداویستییەکانی وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی بریتیین لە:
١-رهگهزنامهی عێراقی
٢-پێناسی باری شارستانی
٣-پسووڵەی وهرگرتنهوهی كارتی نیشتیمانیەکە ناوی ئەو کەسەی کە تۆمارکراوە، بۆ وەرگرتنەوەکەشی دەبێت ھەر ئەو کەسە بچێتەوە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە نیشتمانییەکە".