لە پەیامێکیدا قەیس خەزعەلی رایگەیاند، مام
جەلال رۆڵێکی سیاسیی کاریگەری هەبوو.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی
حەق لە پەیامێکیدا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلالەوە
رایگەیاند:" پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی تاڵەبانی دەکەم بە تایبەت
بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و برایان لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان و گەلی کوردی بەڕێز".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە پێنجەمین ساڵیادی
کۆچی دوایی مام جەلال سەرۆککۆماری پێشووی عێراقدا کە رۆڵێکی سیاسیی کاریگەری هەبوو
لە کوردستان و لە گۆڕەپانی نیشتمان، لە خودای گەورە داواکارین بیخاتە بەر
میهرەبانی فراوانی خۆی".