نەخۆشی پاقلە چییە و نیشانەکانی چیین؟

تەندروستی 22 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نەخۆشی پاقلە بریتیە، لە نەبونی ئەنزیمێک لە خڕۆكە سورەكانی خوێندا كە دەیان پارێزێت لە شیبونەوە لە كاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان.

کێ وتی: د. پشدەر عەبدوڵا، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان رایگەیاند: نەخۆشی پاقلە بریتیە لە نەبوونی ئەنزیمێک لە خڕۆكە سورەكانی خوێندا كە دەیان پارێزێت لە شیبونەوە لە كاتی خواردنی هەندێ جۆر خواردن و دەرمان ، یان لە كاتی هەوكردن بە ڤایرۆس یان بەكتریا.

زیاتر: كەمتر نیشانەكانی ئەم نەخۆشیە دەردەكەون لە حاڵەتی هەبونی نەخۆشیەكەدا ، بەڵام ئەگەر نیشانەكانی دەركەوتن بە یەكێک لەمانە دەناسرێتەوە.

نیشانەکان:

- لە منداڵی تازە لەدایکبودا بەشێوەی زەردویی دەردەکەوێت.

- لە تەمەنەکانی دیکەدا کاتێک منداڵەکە پاقلە یان هەندێک دەرمان بخوات ئەوا رەنگی منداڵەکە زەرد دەبێت و خوێنی دادەبەزێت، توشی زەردوی دەبێت و میزەکەی رەنگی وەک رەشی لێدێت، چونکە خڕۆکەسورەکانی خوێنی شی دەبێتەوە.

لە كاتی خواردنی ئەم خواردن و دەرمانانەدا شیبونەوەی خڕۆكە سورەكان دروست دەبێت؛

- هەندێ جۆر دەرمان وەكو هەندێ دژە بەكتریا، دەرمانی چارەسەری مەلاریا ، ئەسپرین و پاراسیتامۆڵ.

- هەندێ ماددەی كیمیایی وەک بەنزین و نافسالین .

-  هەوكردنی بەكتریا یان ڤایرۆس.

- تەنها ئەو كەسانەی ئەو جۆرە نەخۆشیەیان هەیە بە خواردنی پاقلە توشی كەم خوێنی دەبن ئەگەری هەیە بە بۆنی باقلەش توش بن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا