پێشبینی کەشناسی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت هاوکات، پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە دوێنێ بەرز دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: سبەی دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت،  لەگەڵ دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە نزمدەبنەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا