بەمەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەکردنی گرژییەکانی نێوان بەرپرسانی بزووتنەوەی
ئیسلامی، مەفرەزەیەکی پۆلیسی رانیە لەبەردەم مەڵبەندی حزبەکەدا جێگیر دەکرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی BMC کەوتووە، دوای جیابوونەوەی
بەشێک لە بەرپرسانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە رانیە لە حزبەکە و راگەیاندنی حزبێکی دیکە
بە هەمان ناو و لۆگۆ، دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروستبووە.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لەسەر داوای جێگری بەرپرسی مەڵبەندی بزووتنەوەی ئیسلامی لە رانیە پۆلیس لەبەردەم مەڵبەند و بارەگاکانی حزبەکەدا جێگیربووە، تاکو ئەو کاتەی بارودۆخەکە یەکلایی
دەبێتەوە.
لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەرامبەر
پشتگوێ خستنی داواکاری و خواستەکانیان باڵێکی بزووتنەکە بە سەرۆکایەتی کامیلی حاجی
عەلی و محمد بازیانی جیابوونەوە و باسیان لەوەکرد کە لەمەودوا مەلا عیرفان عەبدولعەزیز رابەر نییە و لە کۆنگرەش پێشێلکاری ئەنجامداوە.