بەهۆی بۆردومانەکانی ئۆکرانیاوە پێنج کەس لە دۆنێتسک گیانیانلەدەستداوە

جیهان 06/10/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەهۆی بۆردومانکردنی خاکی دۆنێتسک لەلایەن ئۆکرانیاوە تاوەکو ئێستا پێنج کەس گیانیانوە
فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ناوچەیی کۆماری دۆنێتسک رایگەیاند:" بەهۆی بۆردومانکردنی هەرێمەکەمانەوە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، لە ماوەی ٣٤ کاتژمێری راردوودا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" جگە لەو سێ کەسەی گیانیان لەدەستداوە، بە هەمان هۆکاری ئاماژەپێکراو شەش هاوڵاتی دیکە بریندار بوون".
شایەنی باسە رۆژی پێشتریش فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی ناوچەیی کۆماری دۆنێتسک باسیلەوەکردبوو، بەهۆی بۆردومانکردنی هەرێمەکەیان لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە، دوو هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و دووانی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا