محەمەد حاجی مەحمود: ئەگەر رێگەمان بدەن لە چەند کاتژمێرێکدا دەگەینە خانەقین

کوردستان 12/10/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر وەزارەتی پێشمەرگە رێگایان بدات لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەگەنە خانەقین.
محەمەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند:" حکومەتی عێراق سەرەڕای دۆخی خراپی و بێ سەروبەری نەمانی شیرازەی وەک دەوڵەت، وا بۆ ساڵێک دەچێت هەڵبژاردنی عێراق کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە حکومەت پێکبهێندرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەگەڵ ئەو دۆخە خراپەشدا، ئەوان هێشتا کوردیان لەبیرنەچووە، وەزیری نەوت و دادگا زەلیلەکانیان هەر رۆژە و هەڕەشە و کێشە بۆ هەرێم دروستدەکەن، لە ناوچە دابڕاوەکانیش کورد لەسەر ماڵ و موڵکی باوباپیرانیان دەردەکەن".
باسیلەوەشکرد:" وەک روونە لە شاری خانەقین هێزە عێراقییەکان هەڕەشە و سیاسەتی بە عەرەبکردن لە دژی کورد ئەنجام دەدەن، بۆیە داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین رێگای هێزەکانی پارتی سۆسیالیست بدەن لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەگەینە خانەقین و رێگا نادەین بێگانە پۆستاڵی رەشیان لە خانەقین جێگیربێت".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا