کەمێک پێش ئێستا، بە ئامادەبوونی ٢٦٩ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق دەستیپێکرد.
بە ئامادەبوونی ٢٦٩ پەرلەمانتار لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری داهاتووی عێراق دەستیپێکرد و لە دیارترین کاندیدەکانیش بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆککۆماری داهاتوو بریتیین لە د.بەرهەم ساڵح و د.لەتیف رەشید.
بەگوێرەی دەستوور وابڕیارە دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، راستەخۆ لەلایەن سەرۆککۆماری نوێوە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
هەریەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی، سیادە و بەشێک لە ئەندامانی دەوڵەتی یاسا و چەند لایەنێکی دیکە کە زۆرینەی دەنگەکانی ناو چواچێوەی هەماهەنگین، پشتیوانی خۆیان بۆ دەنگدان بە لەتیف رەشید دووپاتکرووەتەوە.
لەبەرامبەریشدا، لایەنەکانی عەسائیب ئەهل هەق، رەوتی حیکمە و بزووتنەوەی بابیلۆن دەنگدانیان بە بەرهەم ساڵح دووپاتکردووەتەوە.