ترەمپ بۆ سودانی: پێویستە چالاکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران رابگیرێت

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکاوە پێ گەیشتووە.

کێ وتی: سەرچاوەیەکی سیاسی بە شەفەق نیوزی راگەیاند: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی دۆناڵد ترەمپی لە رێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە پێ گەیشتووە، کە چەند بابەتێکی لەخۆ گرتبوو.

زیاتر: دیارترین خاڵەکانی پەیامەکە بریتیبوون لەوەی پێویستە چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنترۆڵبکرێت و چالاکی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران رابگیرێت.

چی تر:  هەروەها ئەمە جگە لەوەی عێراق بە هیچ شێوەیەک دەستێوەردان لە کاروباری سوریا و حکومەتی نوێی ئەو وڵاتەدا نەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا