ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

عێراق 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی بڕیارە کۆببێتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق یەکەمین کۆبونەوەی خۆی لە ساڵی  2025دا ئەنجامدەدات، کە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە دەربارەی پرسی درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە: لەماوەی رابردودا پەیامێک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە دانیشتنێکی تایبەت سەبارەت بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامبدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا