شارەزایەکی کەشناسی عێراقی پێشبینی بەفر بارین دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای هەولێر.
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی لە دەستەی گشتی کەشوهەوا و پێشبینی بومەلەرزەی حکومەتی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆش باری کەشوهەوا لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بە ناجێگیری دەمێننەوە و لە باکوری رۆژهەڵاتی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بارانی بەخوڕ دەبارێت"
وتیشی:" لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک پلەکانی گەرما دادەبزن و کەشوهەوا سارد دەبێت، تا رۆژی یەکشەممە کە پلەکان بەرزدەبنەوە".
ئەو کەشناسە پێشبینی بەفر بارین دەکات لەو بارەیەوە وتی:" لە دوو رۆژی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای هەولێر بەفر دەبارێت".