قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی ریشی سوناک کرد

کوردستان 25/10/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دەستبەکاربوونیەوە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا پەیامێکی ئاڕاستەی ریشی سوناک کرد و تێیدا، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە رووبەڕووبوونەوەی سەرجەم ئەو ئاڵەنگاری و ئاستەنگییەکانی رووبەڕووی بەڕیتانیا و جیهان بە گشتی بووەتەوە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا بەبۆنەی بوون بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا پیرۆزبایی لە ریشی سوناک کرد و پێی راگەیاند:" هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم لە بەرەنگاربوونەوەی سەرجەم ئەو ئاڵەنگاری و ئاستەنگییانەی رووبەڕووی بەڕیتانیا و جیهان بە گشتی بووەتەوە".

٢٠ی ئەم مانگە، لیز ترەیس دوای شەش هەفتە لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا دەستیلەکارکێشایەوە و دوابەدوای ئەوەش لە ماوەیەکی کورتدا چەند کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەلایەن پارتی پارێزگارانی بەڕیتانیاوە دیاریکران، کە دیارترینیان، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەڕیتانیا و ریشی سوناک وەزیری دارایی پێشووی ئەو وڵاتە بوو، پاش راگۆڕینەوە و تاوتوێکردنی کاندیدەکانیش لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە، پارتەکە بڕیاریدا ریشی سوناک وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی بەڕیتانیا هەڵببژێرێت. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا