بۆچی توشبووانی شەکرە ئاوی زۆر دەخۆنەوە؟

تەندروستی 06/11/2022

Alternate Text

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشکرایانکردووە، زۆربەی ئەو کەسانەی توشبووی نەخۆشی شەکرەن بەردەوام هەست بە توینێتی دەکەن، ئەوەش بەهۆی زۆری رێژەی شەکر لە خوێنیاندایە.

ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بوارتی تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن رێژەی شەکر لە خوێنیاندا زۆرە، بەوەش گورچیلەیان ناچار دەبێت زیار کار بکات بۆ ئەوەی خوێن لەو شەکرە زیادانە پاکبکاتەوە، بەوەش پێویستی بە ئاوی زیاترە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرباری ئەوەی ئاوخواردنەوە گرنگە بۆ تەندروستی لەش و پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت و لە ژەهر پاکی دەکاتەوە، بەڵام بەردەوام هەستکردن بە توینێتی و ئاوخواردنەوە و میزکردنی زۆر باوترین نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەیە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا