پسپۆڕانی تەندروستی ئاشکرایانکرد، زۆر بەکارهێنانی ڤیتامین C زیانێکی زۆر بە گورچیلە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
ماڵپەڕی "العربية" لە زاری ناوەندی تەندروستی ئەڵمانی
بڵاویکردەوە:" لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و گۆڕانی کەشوهەوا زۆربەی
کەسەکان بۆ زیادکردنی ئاستی بەرگری لەشیان لە ڤایرۆسەکان ڤیتامین C بەکاردەهێنن، بەڵام زۆر بەکارهێنانی ئەو ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی بەردی
گورچیلە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی فشاری خوێن و شەکرەیان
هەیە، یاخود بە پێی پێویست ئاو ناخۆنەوە، مەترسی دروستبوونی بەردی گورچیلەیان
بەهۆی خواردنی ڤیتامین Cیەوە زیاترە ".
ناوەندی تەندروستی ئەڵمانی روویشیکردووەتەوە:" نیشانەکانی دروستبوونی
بەردی گورچیلە بریتین لە بوونی ئازار لە خوارەوەی سک یان پشت، میزکردنی کەم، بوونی
ئازار لەکاتی میزکردندا، هەروەها دەرچوونی خوێن لەکاتی میزکردندا ".