حکومەتی هەرێم مووچە بۆ ١٤ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەبڕێتەوە

کوردستان 27/11/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، لەلایەن لیژنەیەکی حکومییەوە لیستێک ئامادەکراوە کە ناوی ١٤ هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی لەخۆگرتووە و بڕیارە دوای پشکنین بۆ رێژەی کەمئەندامییەکەیان، ئەگەر رێنماییەکانی وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی گرتینیەوە، مووچەیان بۆ دەبڕێتەوە.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بەو خاوەن پێداویستییانەی تاکو ئێستا تۆمارنەکراون و مووچەیان نییە ئاماژەی بەوەکرد:" لە ساڵی ٢٠١٢ەوە، خاوەن پێداویستیی نوێ تۆمار نەكرابوو، ئێستا ژمارەیەكی زۆر خاوەن پێداویستیی تایبەت هەیە، مووچەیان نییە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك پێكهات و لیستێك ئامادە كراوە كە ١٤ هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەتی تێدایە و لیژنەیەكی تایبەت پشكنینیان بۆ دەكات و دواتر ئەگەر ڕێژەی كەمئەندامییەكەیان بەپێی رێنمایییەكانی وەزارەتی تەندروستی و دارایی بوو، دەیبەینە ئەنجومەنی وەزیران تاكو فەرمانی تۆماركردن و سەرفكردنی مووچەیان بۆ وەربگرین".  

ئەوەشی خستەڕوو:" "تەواوی ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی مووچەی فەرمانبەری، یان خانەنشینییان هەبوو، لە هەمان كاتدا ١٠٠ هەزار مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەتیان هەبوو، بۆیان خراوەتە سەر مووچەكانیان و لە چوارچێوەی مووچەی خاوەنپێداویستیی تایبەتدا نەماوە".  

روونیشیکردەوە:" داواكاری بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرز كراوەتەوە كە مووچەی خاوەنپێداویستی بە رێژەی پەكەوتەییان بێت و بەپێی یاساكەیان، ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی داوینەتەوە و پێمانی راگەیاندووە لەگەڵ باشبوونی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان یاساكە جێبەجێ دەكەین".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا