رۆژنامەنووس وریا حەمەكەریم لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لە دەستدا

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وریا حەمەکەریم پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئەمڕۆ بەیانی لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5:30 خولەک لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای سلێمانی-عەربەت رۆژنامەنووسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی وریا حەمەکەریم گیانی لەدەستدا.

زیاتر: بە پێی زانیارییەکان بارهەڵگرێک خۆی بە ئۆتۆمبێلەکەی ئەو رۆژنامەنووسەدا کێشاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە زێدی خۆی لە هەڵەبجە بە خاک بسپێردرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا