بابەتە سەرەکیەکە: قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون
به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو تیایدا
ئارایشتگایەک لە سڵیمانی دادەخرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، ''به‌هۆی
پابه‌ند نه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ئه‌نجامدانی كاری سیحر و جادو
له شوێنه‌كه‌یدا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شنه بیوتی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ
داخست.''
ئاماژە بەوەشکراوە: ''بۆ روبه‌ڕوكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌شی به‌رێكاره یاساییه‌كان،
دۆسییه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.''
هاوکات: لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی، هۆشداری توند به‌خاوه‌ن
شوێنه‌كان ده‌دات، هه‌ر شوێنێك كاری سیحر و جادوی تیادا ئه‌نجام بدرێت، ده‌سبه‌جێ
شوێنه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه.