قوباد تاڵەبانی: کەرکوک حوکمڕانییەکی باشی دەوێت

درێژتر لە هەواڵ 6 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد و لەگەڵ رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکە کۆبوەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ''خۆشحاڵم ئەو یەک تیمییە لە حکومەت و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەبینم، کە ئامانج لێی خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوکە".

ئەوەشی وت: ''کەرکوکییەکان حوکمڕانییەکی باشیان دەوێت نەک سیاسەت، کەبێ گومان ئەو حوکمڕانییە باشەش بە یەک تیمی و یەک ئامانجی دێتە دی، هاتووین پشتیوانی حکومەتی هەرێم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بۆ دووپات بکەینەوە"

هاوکات: قوباد تاڵەبانی داوا لەسەرجەم لایەنەکان دەکات بەشداری لە حکومەتی خۆجێی کەرکوک بکەن، هەتا هەموومان پێکەوە بتوانن حوکمڕانییەکی باشتر پێشکەش بە خەڵکی کەرکوک بکەن و چاودێربن بەسەر کارەکانی حکومەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا