سەرۆک وەزیرانی عێراق: ستایشی رۆڵی ئاکام عومەر دەکەین

کوردستان 13/12/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکیدا رایگەیاند، ستایشی رۆڵی ئاکام عومەر دەکەن لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرستاندا.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەرم پێگەیشت کە یەکێکە لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لە ئەنجامی ئەو برینانەی گیانیلەدەستداوە کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکدا تووشی ببوو".
ئاماژەی بەوەسکرد:" هاوکات ستایشی رۆڵی ناوبراو و هاوڕێکانی دەکەین لە رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرستاندا، هەروەها پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی و هاوڕێیان و کەسوکاری دەکەین، سەربەرزی بۆ هەموو شەهیدەکانی عێراق".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا