وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە لە بەعشیقە بەشدارییان لە
جەژنی رۆژووی ئێزیدیەکان کرد.
پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ
ھەینی، وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی موسڵ و بەیاوەری شاندێکی باڵای مەلبەند لە
ناحیەی بەعشیقەی سنوری پارێزگای موسڵ بەشدارییان کرد لە جەژنی رۆژووی ئێزیدییەکان.
لەمیانەی بەشدارییان
لە جەژنەکەدا سەردانی ژمارەیەك کەسایەتی ئێزیدییەکانیان کرد، لەو سەردانەیاندا
شاندی یەکێتی پیرۆزبایی خۆیان و سەرکردایەتی یەکێتییان گەیاندە خوشك و برا
ئێزیدیەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدا بن .


