بابەتە
سەرەکیەکە: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ساڵی رابردو حەوت پسپۆڕی روسی بواری موشەکی
بە دو فرۆکە گەشتیان بۆ تاران کردوە.
کێ
وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە: لە ساڵی رابردودا حەوت پسپۆڕی بواری دروستكردنی
موشەکی روسیا بە دو فرۆکە گەشتیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران کردوە، هەروەها تاکو
ئێستا نەزانراوە ئەو حەوت پسپۆڕەی بواری موشەک بە چ مەبەستێک بە گەشتی تایبەت
سەردانی وڵاتەکەیان کردوە.
هاوکات: بەرپرسێکی
باڵای وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاند،
شارەزایانی روسیا لە بواری موشەکدا لە ساڵی رابردودا چەندین جار سەردانی
شوێنەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی ئێرانیان کردوە لەنێویاندا دو دامەزراوەی ژێر
زەمین، بەشێکیش لە سەردانەکان لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردودا ئەنجامدراون.
زیاتر:
ئەو حەوت پسپۆرە روسییە پێشینەی سەربازیی باڵایان هەیە، دو کەسیان پسپۆڕن لە
سیستیمی موشەکی بەرگریی ئاسمانی، سێ کەسیان پسپۆڕن لە تۆپخانە و موشەک، هاوکات
یەکێکی دیکەیان پێشینەی پەرەپێدانی چەکی پێشکەوتوی هەیە و ئەوەی دیکەشیان لەمەودای
تاقیکردنەوەی موشەکدا کاردەکات.
چی تر: گەشتەکانیان بۆ تاران
لە کاتێکی ناجێگیردا ئەنجامداوە، لەو کاتانەدا بوە کە لەگەڵ ئیسرائیلی دوژمنی سەرەکی هەردولا
لە مانگەکانی نیسان و تشرینی یەکەمی ساڵی رابردو هێرشییان کردە سەر یەکتری.