بابەتە
سەرەکیەکە: بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر
لە 26 کیلۆ ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی زیاتر لە 11 کەسی راگەیاند.
راگەیەندراوی
فەرمی: بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیاند: لە ژمارەیەک
چالاکییدا لە دو هەفتەی رابردو، بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەرێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری
و بەدواداچون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی 26 کیلۆ
و 208 گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( کریستاڵ و حشیش و هیرۆین ) هەڵبگیرێتەوە و
دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەمەش
هەیە: هەروەها بەهۆی ئەم چالاکیانە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و
بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتون لە 11 تۆمەتبار.
زیاتر:
لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیرکراون کراوەتەوە، کە
بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان
لەگەڵدا دەکرێت.
چی تر:
بەپێویستی دەزانین لێرەدا تەواوی هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە بەهەمو
شێوەیەک خۆ بەدوربگرن لەم ماددانە و هەر زانیاریەکیشان دەستکەوت لەسەر ئەو کەسانەی
کە مامەڵە بەو مادانە دەکەن بنکە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایش ئاگادار بکەنەوە.