د.عەبدوللـەتیف ئەحمەد: بڕیارەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى پەسەندو جوانە

کوردستان 23/12/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

د. عەبدوللەتیف ئەحمەد رایگەیاند، هەر سەرکردەیەک بڕیاری باش بدات باشە دێتە ڕێی و میللەتیش خۆشی دەوێت، هەر سەرکردەیەکیش پشت لە خواو ئاینەکەی بکات هەر سەرشۆڕی و تیاچون لەڕێگایەتی.

 د. عەبدوللەتیف ئەحمەد، رابەڕی سەلەفییەکانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:"بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی پەسەندو جوانە و جێگای  دەست خۆشی و دڵ خۆشییە، بە هیوای جێبەجێكردن و بەردەوام بوون ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەرجەم ئەو شوێنانەی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی داخران کە دوورن لە ئاین و رەوشت و ئاکاری کۆمەڵگەی کوردی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا