بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاشکرایکرد، لە ئێستادا ٪٩٠ کارەکانی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی تەواوبووە، دەشڵێت، بە تەواوبوونی کۆی پرۆژەکە بەشێکی زۆر لە کێشەی بێئاوی چارەسەردەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە:" کارکردن لە پڕۆژەی پەرەپێدانی هێڵی یەکی ئاوی دوکان سلێمانی بەردەوامە، لە ئێستادا ٪٩٠ کارەکانی تەواو بووە".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر پارەی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخانبکرێت پێش وەرزی هاوین ئەم پڕۆژە گەورەیە تەواودەبێت و بڕی سێ هەزار مەترسێجا ئاو بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری زیاد دەبێت".

