بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی یەکێتی گۆڕانکارییە لە بەڕێوەبردندا

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.

راگەیەندراوی فەرمی: نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی یەکێتی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا دۆخی هەرێمی کوردستان، عێراق، هەرێمایەتی و ئەرکە رێکخراوەییەکان گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەبارەوە کرا و دوپات لە پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کرایەوە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و بەدیهێنانی ئامانجە گشتییەکان بە ویستی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

ئەمەش هەیە: هەر لە کۆبونەوەکەدا هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، راپەڕاندنی ئەرکە حزبییەکان، خۆئامادەکردن بۆ دیداری یەکێتی بەوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا بە ئاڕاستەی جۆشدانەوەی گیانی یەکێتی بون و خەباتی جەماوەری و جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی بە هاوڵاتیان دراوە.

زیاتر: پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە بو کە هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆکانی نێوان یەکێتی و پارتی کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار و دادپەروەر کرایەوە کە بتوانێت بە هاوسەنگی خزمەتی هەمو خەڵکی کوردستان بکات و لەو روەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی یەکێتی بۆ یەکڕیزی نیشتمانی و بنیادنانی حکومڕانییەکی نوێ کردەوە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان و زیاتر بەهێزترکردنی قەوارەکە و رایگەیاند؛ ئامانجی یەکێتی گۆڕانکارییە لە بەڕێوەبردن و خزمەتکردنی خەڵکەکەمان بۆئەوەش هەر هەنگاوێک لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و خەڵک بێت دەیگرینە بەر، هیوادارین هەموولایەکیش بەو رۆحیەتەوە هەنگاو بنێن.

چی تر: لەبەرامبەردا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جەختیکردەوە وەک هەمیشە پشتیوان و هاریکار دەبن بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی لە کاری رێکخراوەیی و حکومەتدا و بە ویستێکی نیشتمانیشەوە کاردەکەن بۆ زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا