ئادەم بۆهلەر: دەرفەت بۆ سودانی رەخساوە نیشانی جیهانی بدات سەرۆک وەزیرانـــە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان رایگەیاند، دەرفەت بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رەخساوە نیشانی جیهانی بدات سەرۆک وەزیران یاخود نا.

لێدوانی فەرمی: ئادەم بۆهلەر، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان لە سەکۆی "ئێکس" ڤیدیۆییەکی ئیلیزابێس تسورکۆڤی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت؛ ئەمە چیرۆکی ئەلیزابێس تسورکۆڤە، دەرفەت بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق رەخساوە نیشانی جیهانی بدات سەرۆک وەزیران یاخود نا.

زیاتر: بۆهلەر پێشتر رایگەیاندبو، ئیلیزابێس تسورکۆڤ، خوێندکارێکی زانكۆی پرینستۆنە بەبارمتە گیراوە لە عێراق، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر بەڵێنی داوە لەبارەی ئازادكردنی، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە.

چی تر: ئەگەر ئیلیزابێس نەگەڕێتەوە بۆ نیشتمان، یان ئەوەتا سودانی ناتوانێت و پێویستە دوربخرێتەوە، یاخود لەوە خراپتر تێوەگلاوە، پێویستە هەر ئێستا ئیلیزابێس بگەڕێننەوە بۆ نیشتمان.

بیرخستنەوە: لە مانگی پێنجی ساڵی 2023، حکومەتی ئیسرائیل رایگەیاندبو؛ ئیلیزابێس تسورکۆڤ کە لە عێراق بێسەر و شوێن بوە و لەلایەن گروپە چەکدارەکانی حزبوڵای عێراقی دەستبەسەر کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا