سەعدی ئەحمەد پیرە: یەكێتی حكومەتێكی بەهێز و كارای بۆ خزمەتی خەڵک دەوێت

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، لەهەولێر پێشوازی لە رەفایل مۆڤسێسیان سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسی كونسوڵخانەی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان كرد.

راگەیەندراوی فەرمی: میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە: سەرەتای دیدارەكە سەعدی ئەحمەد پیرە، پیرۆزبایی دەستبەكاربونی وەک سەرۆكی نوێی نێردەی دیپلۆماسی ئەرمینیا لێكرد كە چەند هەفتەیەكە دەستبەكاربوە، هیوای خواست لەماوەی مانەوەیدا رۆڵێكی بەرچاو بگێرێت پتەوتركەدنی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانی و ئابوری و كلتورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە هەردو گەلی كورد و ئەرمەن وەک دو گەلی بە رەچەڵەک ئاری لە ناوچەكەدا لە چەند رویەكەوە خاڵی هاوبەشی مێژوی و كەلتوریان هەیە.

ئەمەش هەیە: هەر لەو دیدارەدا هەردولا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوری و سەربازییەكانی ناوچەكە بەگشتی و عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كرد، بە تایبەتیش هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: كە یەكێتی خوازیاری پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو كارایە بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵک و بەرەو پێشچونی هەرێمی كوردستان لەسەرجەم سێكتەرەكاندا.

زیاتر: رەفایل مۆڤسێسیان سەرۆكی نێردەی دیبلۆماسی كونسوڵخانەی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی كوردستان، وێڕای ئاماژەدان بە بارودۆخی ئەرمینیا و دوایین پەرەسەندنەكانی سیاسی و ئابوری وڵاتەكەیان، تیشكی خستەسەر ئەو پێشكەوتنە بەرچاوانەی لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئەرمینیا لەچەند ساڵی رابردو لەبوارە جیاوازەكان بەخۆوەی بینیوە، بەشێوەیەك ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئەرمینیا ساڵانە زیاترە لە 200 دوسەد ملیۆن دۆلارە و بەشێكی زۆری ئەو جوڵە بازرگانییەش لەگەڵ هەرێمی كوردستانە، لەهەوڵداین ئەو پەیوەندیانە پەرەپێبدەین بەشێوەیەک سەرجەم كەرت و سێكتەرەكانی تریش بگرێتەوە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە؟

ئابوری 38 خولەک پێش ئێستا

سودەکانی راکردن بۆ تەندروستی چیین؟

تەندروستی 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا