توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، خەوتن بە قژی تەڕ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ و
دروستبوونی بەکتریا تێیدا.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ کە ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"
بڵاویکردووەتەوە:" باشتروایە خۆشتن لە شەواندا ئەنجامنەدرێت، یاخود بەلایەنی
کەم پێش خەوتن قژ وشک بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی خەوتن بە قژی تەڕ دەبێتە هۆی شکانەوەی
قژ و هەڵوەرینی ".
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەشکردووە:" ئەگەریش بە قژی تەڕەوە خەوتن هەوڵبدەن
سەرینێکی لوس بخەنە ژێر سەرتان، بەوشێوەیە لەکاتی جوڵان مووەکانی قژتان ناشکێتەوە و لەسەر سەرینەکە دەخزێت
".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" خەوتن بە قژی تەڕ دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی
بەکتریا زیانبەخشەکان لە قژدا ".