گەنجێکی کوردی شاری کەرکوک بەهۆی رووداوێکی
هاتوچۆ لە وڵاتی نەرویج گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پێشنوەڕۆی دوێنێ
گەنجێکی کوردی شاری کەرکوک بە ناوی (ئارام عەبدولمەهدی گۆگجەیی) لە رووداوێکی
هاتوچۆدا لە وڵاتی نەرویج گیانی لەدەستدا.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، گەنجەکە ماوەی
چەند ساڵێکە نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە، خێزاندارە و خاوەنی کچێکە.