زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم لە پلەی یەکەمدایە

کوردستان 31/01/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics) لە ساڵی ٢٠٢٣دا ، زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی گرتووە بۆ زۆرترین بەکارهێنانی توێژینەوەی مامۆستاکانی.

پێگەی (Webometrics) نوێترین راپۆرتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، لە پلەبەندییەکەشدا، جارێکی دیکە زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی یەکەمی گرتووە بۆ زۆرترین (citation)، واتە توێژینەوەکانی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی زۆترین جار بەکارهێنراون لەلایەن ئەکادیمییەکانی جیهانەوە.

هەروەها لەسەر ئاستی عێراق، زانکۆی دایک پلەی پێنجەمی گرتووە و لە ئاستی زانکۆکانی جیهانیشدا چەند پلەیەک پێشکەوتووە.

بەپێی راپۆرتی پێگەی Webometrics، توێژینەوەکانی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی ٤٥ هەزار و ٣٢١ جار لەلایەن ئەکادیمییەکانی جیهانەوە بەکارهێنراون، کە ئەمە لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم بەرزترین پلەیە.

شایەنی باسە، ریزبەندی Cybermetrics لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیا لە رێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەڕێوەی دەبەن و ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات.

لەم لینکەوە بینەری پلەبەندییەکە ببە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا