پسپۆڕانی تەندروستی رایانگەیاند، تاکو ئێستا ئەو
بۆچوونانە نەسەلمێندراون کە باس لەوە دەکەن خواردنی ماست لە دوای ماسی دەبێتە هۆی
توشبوون بە بەڵەکی.
ماڵپەڕی "العربية" بڵاویکردووەتەوە:" بە پێی توێژینەوەکان خواردنی ماست و شیرەمەنییەکان لە دوای
ماسی هیچ زیانێکی نییە و نابێتە هۆی دروستبوونی بەڵەکی ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هۆکاری سەرەکی توشبوون بە
بەڵەکی لەکارکەوتنی خانەکانی بەرهەمهێنانی رەنگە لەلەشدا، کە بەهۆیەوە لەش
ناتوانێت ماددەی میلانین بەرهەم بهێنێت ".
هەنگاوەکانی خۆپاراستن لەم نەخۆشییە ئەمانەن:
-بەرنەکەوتنی تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر
-بەکارهێنانی شێکەرەوەی پێست بەشێوەی رۆژانە
-خۆماندوو نەکردن
-وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی بەرگری لەش