کوردستان میوانداری جامی کۆنیفای ٢٠٢٤ دەکات

وەرزش 24/04/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە هەرێمی کوردستان میوانداری جامی کۆنیفای ساڵی ٢٠٢٤ بکات کە بە بەشداری هەرێمەکانی جیهان بەڕێوەدەچێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" مافی میوانداریکردنی جامی کۆنیفای ساڵی ٢٠٢٤ بە هەرێمی کوردستان بەخشرا و بڕیارە سەرجەم یارییەکانی جامەکە لە یاریگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت".
پێشتر جەلال سەعید وتەبێژی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان رایگەیاندبوو:" جامی کۆنیفا تاوەکو ئێستا جارێک لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و داواکاری بۆ میوانداریکردنێکی دیکەی جامەکە پێشکەش دەکەین".
جامی کۆنیفا پاڵەوانێتییەکی تایبەت بە تۆپی پێیە و لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا)وە رێکدەخرێت بۆ هەرێمەکانی جیهان، بە گشتی ژمارەی بەشداربووانی جامەکە بیتی دەبێت لە ١٦ هەڵبژاردە و هەندێکجاریش ئەو ژمارەیە زیاتر دەبێت.
شایەنی باسە هەڵبژاردەی کوردستان چەند جارێک گەیشتووەتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و  ساڵی ٢٠١٢ بۆ یەکەمجار توانی نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە؟

ئابوری 59 خولەک پێش ئێستا

سودەکانی راکردن بۆ تەندروستی چیین؟

تەندروستی 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا