نیشانەکانی توشبوون بەنەخۆشی شەکرە لەسەر پێستدا دەردەکەون

تەندروستی 06/05/2023

Alternate Text

شەکرە نەخۆشییەکی مەترسیدار و درێژەخایەنە، دەبێتە هۆی بەرزبوونی ئاستی شەکر لە خوێن و چەند نیشانەیەکیش هەیە دەریدەخەن کە کەسەکە توشی ئەو نەخۆشییە بووە.

ماڵپەڕی "the sun" بڵاویکردووەتەوە:" دیارترین نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە توینێتی بەردەوام و میزکردنی زۆرە، زۆرجاریش چەند نیشانەیەک لەسەر پێستی کەسی توشبوو دەردەکەون ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" زۆربەی ئەو کەسانەی توشی شەکرە دەبن پەڵە لەسەر پێستیان پەیدا دەبێت، پێستیان هاوشێوەی پێستی کەسانی بەتەمەن دەبێت ".

ئەو نیشانانەی لەسەر پێست دەردەکەون بریتین لەمانە:

-دەرکەوتنی پەڵەی زەرد

-رەشبوونی پێستی مل و بنباڵ

-هەوکردنی پێستی نێوان پەنجەی دەست و پێیەکان

-خوران و هەستیاری پێست

-پەیدابوونی لەناکاوی زیبکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا