پزیشکێکی خۆراک ئاشکرایکرد، خواردنی ژەمەکان بەشێوەیەکی خاو و جوینی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی هەستکردن بە تێری و هاوکار دەبێت بۆ دابەزاندنی کێش.
نیکۆڵا لۆدلام، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک بە رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی رایگەیاندووە:" باشترین رێگە بۆ دابەزاندنی کێش پەیڕەوکردنی بنەمای ٢٠:٢٠:٢٠:٢٠ە، واتە هەر پاروویەک کێشی ٢٠ گرام بێت و ٢٠ جار بیجوی و لە نێوان پارووەکان ٢٠ چرکە پشوو بدەیت و خواردنی ژەمەکە بە تەواوی ٢٠ خولەک بخایەنێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرباری ئەوەی زیاتر ئەم رێگەیە بۆ کەسانە بەکاردەهێندرێت کە نەشتەرگەری گەدە ئەنجامدەدەن، بەڵام بۆ کەسانی ئاساییش سوودی دەبێت ".
ئەو پزیشکە روونیشیکردووەتەوە:" ئەگەر ژمەکانت ماوەیەکی زیاتر بخایەنێت و زیاتر بیجویی، زووتر هەست بە تێری دەکەیت و خواردنی کەمتر دەخۆیت ".