پزیشکێک: گوڵەبەڕۆژە چرچی پێست ناهێڵێت

تەندروستی 17/05/2023

Alternate Text

پزیشکێکی نەخۆشییەکانی پێست ئاشکرایکرد، خواردنی ٣٠ گرام گوڵەبەڕۆژە لە رۆژێکدا، هاوتایە بە بەدەستهێنانی ٦٦٪ی ڤیتامین  E، کە بەرپرسە لە خاوێن هێشتنەوەی پێست.

ئادەم سیدی، پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست لە هەژماری "HERB DOCS" لە تیکتۆک ئاماژەی بەوەکردووە:" زۆربەی کەسەکان بۆ پارێزگاریکردن لە پێستیان دەرمانی گرانبەها دەکڕی، بەڵام رێگەیەکی ئاسانتر بە تێچوویەکی کەمتر هەیە بۆ پارێزگاری لە پێست و رێگریکردن لە چرچی ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" گوڵەبەڕۆژە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E کە ماددەیەکی دژە ئۆکسیدە و گرنگە بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئایلاستین ".

ئەو پزیشکە روونیشیکردووەتەوە:" ئەو ڤیتامینە هاوکار دەبێت بۆ پاراستنی پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی، لەبەر ئەوەی بەرکەوتنی ئەو تیشکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی توشبوون بە شێرپەنجەی پێست ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا